یه‌كه‌م قه‌زا له كوردستان بووه خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری

قه‌زای قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێره و وه‌ك یه‌كه‌م قه‌زا له كوردستان بوو به خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكی گه‌یشته زۆرینه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی خۆیدا یه‌كه‌م قه‌زای له كوردستان ڕووناك كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بژار مەلا خدر، قایمقامی قه‌زای قوشتەپە له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، بە دڵخۆشییەوە ڕایدەگەیەنین کە قەزای قوشتەپە وەک یەکەمین قەزا بە هەموو گوند و سەنتەر و ناوچەی پیشەسازی و کارگەکانەوە کارەبای 24 کاتژمێری پێگەیشتووە.
ناوبراو هۆكاری سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لە سایەی پڕۆژەکەی سەرۆکوەزیرانه‌وه قه‌زاكه‌مان بوو به خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری و ئه‌مه‌ش وه‌ك زۆربەی پرۆژە ستراتیژییەکانی دیکە کە قەزای قوشتەپە لێی سوودمەند بووە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی كاره‌بای 24 كاتژمێری به قه‌زای قوشته‌په 37 مۆلیدە كووژێندراونه‌ته‌وه، 12 هەزار و 845 هاوبەشیش سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ڕووناكی ده‌بن له شارۆچكه‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، جگه له كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په‌یه، كه كێشه‌ی ئاوی ئه‌و شارۆچكه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات و له ناوه‌راستی مانگی 9ی ئه‌مساڵ قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو ده‌بێت.