عه‌ممار حه‌كیم هۆشداری له دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌دات

عه‌ممار حه‌كیم ته‌واوی لایه‌نه سیاسی و به‌رپرسه‌كانی عێراق له دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئاگادار ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتیمانی حیكمه هۆشدارییه‌كی به‌په‌له و خێرا له دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌دات و اس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی به‌ڕێوه‌نه‌چێت دامه‌زراوه‌كانمان شه‌رعیه‌تیان نامێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە ڕایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بین و عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌ختی سیاسی ده‌بێته‌وه و ڕاسته‌وخۆ كۆی دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی عێراق شه‌رعییه‌ت و به‌های خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ بێ هیوا كردنی گه‌نجان و لاوانی عێراق تا به‌شداری له پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافی دیموكراسی و ده‌نگدان نه‌كه‌ن، بۆیه داوا ده‌كه‌م ئه‌م هه‌وڵه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ویست و خواسته‌كانی ئه‌وان بۆ داهاتووی عێراق نه‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشووتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف و ته‌واو دیموكراسیانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.