له عێراق 9 نه‌خۆشخانه‌ی حكومی داخران

كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و بوونی ئاسته‌نگێكی زۆر وایكردووه 9 نه‌خۆشخانه‌ی حكومی له عێراق له‌كاربكه‌ون
به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی پاره‌ی پێویست بۆ پڕۆژه ته‌ندروستییه‌كان له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق تائێستا 9 نه‌خۆشخانه‌ی حكومی ئاسته‌نگی گه‌وره‌یان بۆ دروست بووه و له ئه‌نجامدا دوای له‌كار كه‌وتن داخراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكرده‌وه، تائێستا 9 نه‌خۆشخانه‌ی له‌كاركه‌وتوو و داخراو له پارێزگاكانی عێراق هه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ش محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگی به‌ڕێوه‌برد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ست به‌م بواره گفتوگۆی ورد و فره ڕه‌هه‌ندی كرد، تا پلانێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه دابندرێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ناوی ئه‌م نه‌خۆشخانانه هاتووه، كه پێویستیان به هاوكاری مادییه و له‌كاركه‌وتوون ئه‌وانیش بریتین له نەخۆشخانەی محەممەد باقر حەکیم، لە شوعلەی بەغدا، نەخۆشخانەی هاریسە لە بەسرە، نەخۆشخانەی ئیمام عەلی لە ناوچەی له بەغدا، نەخۆشخانەی منداڵبوون لە پارێزگای نەینەوا، نەخۆشخانەکانی بەغدا و دیوانیە کە هەریەکەیان 400 قەرەوێڵەیین، سێ نەخۆشخانەی فێرکاری لە بەغدا و نەینەوا و کەربەلا.
به‌گوێره‌ی ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا و پته‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه پێكهێندراوه و هه‌وڵ ده‌دات له زووترین كاتدا ئاسته‌نگه کارگێڕی و تەکنیکییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن.