له ئێران 7 كرێكار به‌یه‌كه‌وه سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا

له شاری قوم له ئێران ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و 7 كرێكار سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له شاره‌كانی ئێران ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و سه‌ره‌تا نه‌تواندرا به‌خێرایی كۆنتڕۆڵ بكرێت، ڕاسته‌وخۆ ژماره‌یه‌ك كرێكار به‌یه‌كه‌وه سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاشكرا بوو، له ئاگره گه‌وره‌كه‌ی یشه‌سازی شه‌قامی بابل بۆ قائم شه‌هر له شاری بابلی ئێران، 7 كرێكار به‌یه‌كه‌وه ده‌سووتێن و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیامیان له‌ده‌ستدا.
له ڕاپۆرته‌كه ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان هاتووه، كه 3 له‌و كرێكارانه به ڕه‌گه‌ز ئافره‌تن و 4 كرێكاری دیكه‌ش پیاون، جگه له‌وه‌ش هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كرێكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌و ڕووداوه له شاری قوم كرێكارێكی دیكه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له شوێنی كاره‌كه‌ی سووتا و گیانی له‌ده‌ستدا.