پایتەخت

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
کورتە

موسەننا ئەمین ورده‌كاریی ناردنی مووچه‌ی مانگی 6 بۆ پایته‌خت میدیا ده‌خاته‌ڕوو

 6 ڕۆژە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی داوە بەڵام تا ئێستا ڕەوانە نەکراوە و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەربارەی دانیشتنەکەی سبەی هەواڵێکی خۆش دەداتە هاووڵاتییان.

 

ئەمڕۆ دووشەممە موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەربارەی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 6ــی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پرسی مووچە لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داندراوە، بڕیار وایە بڕیار لە مووچەی مانگی 6 بدرێت.

 

هۆکاری ڕەوانەنەکردنی مووچە لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردووە و دەخاتەڕوو، پێداویستییەکانی ڕەوانەکردنی مووچە جێبەجێ نەکراون لەوانەش ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بەگۆڕانی نسبە، هەناردەکردنەوەی نەوت و بەبانکیکردنی مووچە.

 

موسەننا ئەمین ئەوەشی خستەڕوو، کۆماپانیاکان ڕێگرن لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێویستە حکومەتی هەرێم ڕێگری لە کۆمپانیاکان بکات لەوەی مووچەی خەڵک نەکەنە یاری.

 

دەربارەی هۆکاری رێگری کۆمپانیاکان لە هەناردەکردنەوەی نەوت گووتی: "کۆمپانیاکان بۆ قازانجی خۆیان نایەنەوێت نەوت هەناردەبکرێتەوە".

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەربارەی کۆبوونەوەکەی سبەی بۆ بڕیاردان لە مووچە ئاشکرای دەکات، ئەگەر پێداویستییەکان ئامادەکرابن و لیژنەکان ڕاپۆرتی کۆتایی پێشکەش بکەن سبەی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت.

25 ئاب 2025 19:54 5
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025