هێزەکانی ئەمریکا لە دوو بنکەی سەربازیی عێراق دەکشێنەوە

کورتە
ئەمرۆ هێزەکانی ئەمەریکا بەشێوەیەکی کتوپر لەهەردوو سەربازگەی عەین ئەسەد و فیکتۆریا کشانەوە و گواستراونەتەوە بۆ هەولێر
هێزەکانی ئەمریکا لە دوو بنکەی سەربازیی عێراق دەکشێنەوە
ئەمریکا لە بڕیارێکی لەناکاودا ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان لە دوو بنکەی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق دەکشێنێتەوە و بەشێک لەو هێزانەی دەنێرێتە هەولێر.
ئەمرۆ یەکشەممە، کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ناکاو بڕیاریداوە سەرجەم هێزەکانی لە بنکەکانی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق بکشێنێتەوە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمریکییەکان دەستیانکردووە بە گواستنەوەی سەربازەکانیان بۆ هەولێر و وڵاتێکی عەرەبیی دراوسێی عێراق.
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکییەکان هاوتا عێراقییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە پرۆسەی کشانەوەکە خێراتر دەکەن و پابەندی ئەو خشتە کاتییە نابن کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتدا دانراوە.