شوێنی مانه‌وه‌ی لاهور شێخ جەنگی و براکانی دیار نییه

ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زار ئاشكرا ده‌كات
ڕووداوی ده‌ستگیركردن و هێرشكردنه سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێ كه‌وته‌وه و ڕۆژنامه‌ی شەرقولئەوسەت له ڕاپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه شه‌ڕی براكان بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕۆژنامه‌ی شەرقولئەوسەت له ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا ئاشكرای كرد، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی خوێناوی بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له سلێمانی ڕوویداوه، كه بۆ دانیشتووانی شاره‌كه ته‌واو شۆك ئامێز بوو، چونكه سه‌دان چه‌كی جۆرا و جۆر و پێشكه‌وتوو له شه‌ڕه‌كه به‌كارهاتووه.
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چه‌كدارییه ته‌واو خوێناوی بووه، زیاتر له 3 كه‌س كوژراون و 10 كه‌سیش بریندار بوونه و ئه‌وه‌ی مایه‌ی پرسیار و به‌دواداچوونه تائێستا شوێنی مانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و براكانی دیار نییه و ئه‌وان تۆمه‌تبارن به تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی و چه‌ندین ساڵ یندانی ده‌كرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی شەرقولئەوسەت هاتووه، ئه‌م ڕووداوه ده‌ری خست ڕیشه‌یه‌كی قووڵی ناكۆكی له‌نێوان ئامۆزاكان و خودی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌یه و ئه‌مه شه‌ڕی نێوان ئامۆزاكانی خانه‌واده‌ی سه‌رۆكی پێشووتری عێراقه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ی ئه‌م مانگه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌رچوو و ڕاسته‌وخۆش هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی چوونه سه‌ر هۆتێل لاله‌زار، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و دوای شه‌ڕكردنێكی چه‌ند كاتژمێر لاهور شێخ جه‌نگی و براكانی و ته‌واوی چه‌كداره‌كانیان ده‌ستگیركران.