پایتەخت

تەندروستی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان چۆنە؟

تەندروستی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان چۆنە؟
کورتە

وتەبێژی نەوەی نوێ: تەندروستی شارسوار عەبدولواحید تێکچووە

 

وتەبێژی نەوەی نوێ و میدیای نزیک لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایانگەیاندووە، دۆخی تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان تێکچووە و تەندروستیی ناجێگیرە. 

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمانی دادگا دەستگیر کرا، ئەمڕۆ هیمداد شاهین وتەبێژی جووڵانەوەکە و میدیای نزیک لە سەرۆکی نەوەی نوێ بڵاویانکردووەتەوە، دۆخی تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان تێکچووە و جێگیر نییە. 

میدیای نزیک لە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ زانیاریی لەبارەی هۆکاری تێکچوونی تەندروستیی ناوبراوەوە بڵاو نەکردووەتەوە و هیچ  زانیارییەک لەمبارەیەوە ئاشکرا نەکراوە، تاوەکو ئێستاش هیچ بەرپرس و لایەنێکی پەیوەندیدار لەمبارەوە زانیارییان بڵاو نەکردووەتەوە.

23 ئاب 2025 13:36 4
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025