گەرما کۆتایی دێت یان نا؟

پلەکانی گەرما بەرز نابنەوە و کەشەکە گەرمتر نابێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کەشەکە لەوە گەرمتر نابێت.
کەشناسی هەرێمی لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە و نزیک دەبن لە پلەکانی دوێنێ، پێشبینی دەکرێت تا 48 کاتژمێری داهاتوو پلەکانی گەرما هەر بەمشێوەیە بمێننەوە.
ئەمە بەرزترین پلەکانی پێشبینیکراوی گەرمان بە سیلیزی:
هەولێر : 43 پلە
سلێمانی : 42 پلە
دهۆک : 42 پلە
کەرکووک : 44 پلە
زاخۆ : 43 پلە
هەڵەبجە : 42 پلە
سۆران : 41 پلە
حاجی ئۆمەران : 31 پلە
گەرمیان : 45 پلە