ئاماری جیابوونەوە ڕوو لە زیادبوونە

زەنگی مەترسی لە ڕێژەی جیابوونەوە لێدەدرێت
هاوکات لەگەڵ زۆرتربوونی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان، جیابوونەوەش تەنگی بە کۆمەڵگەی کوردی هەڵچنیوە، بەشێوەیەک کە تەنیا لە یەک پارێزگای هەرێم و لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 500 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە.
حهمدی بهرواری سهرۆكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له پارێزگای دهۆك ئاشکرای کردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران، کە دەکاتە شەش مانگی یەکەمی ساڵ، دادگاکانی دهۆک 526 حاڵەتی جیابوونەوەیان تۆمار کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئاماری جیابوونەوە لەم پاریزگایە نیوەی ئەم ژمارەیە بووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە دهۆک ڕایگەیاندووە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەم پارێزگایە تەنیا 356 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، بەڵام لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە جێگای نیگەرانییە.
حەمدی بەرواری هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەرەکانی بۆ بارودۆخی سەختی ئابووری، بڵاوبوونەوەی ناپاکیی هاوسەرەکان و خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و کێشە کۆمەڵایەتییەکان گەڕاندەوە.