دەستەی مافی مرۆڤ: دەستگیرکردنی داواکراو ئەرکی پۆلیسە نەک دژە تیرۆر و هێزی دیکە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی هاتە دەنگ
دەستەی مافی مرۆڤ رەخنە لە شێوازی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لاهور شێخ جەنگی دەگرێت و تانەی لێدەدات.
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هێزێکی زۆری ئەمنی جۆراوجۆر بە چەکی سووک و قورسەوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی 3 داواکراو چوونەتە گەڕەکی لالەزاری شاری سلێمانی و بەهۆیەوە رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی سەخت بۆ ماوەی 4 کاژێر روویداوە کە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە: "لامان وایە بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو هێزی جێبەجێکار پۆلیسە، نەوەک هێزی دژە تیرۆر و هێزی دیکە، هەروەها دەبوو تۆمەتباران بەپێی رێکارە یاساییەکان رەوانەی گرتن و گواستنەوە بکرابان، نەوەک شوێنی دیکە و بارەگای حیزبی."
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه ئهمنییهكانی سلێمانی و چهكدارانی سهر به لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل، ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كهس گیانیان لهدهستداوه و نزیكهی 15 كهسیش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جهنگی و دوو برای خۆی، لەگەڵ 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.