پایتەخت

کەناڵە تەلەفزیۆنییەکەی لاهور شێخ جەنگی دەستی بەسەردا گیرا 

کەناڵە تەلەفزیۆنییەکەی لاهور شێخ جەنگی دەستی بەسەردا گیرا 
لۆگۆی کەناڵی زووم
کورتە

هێزێکی گەورەی ئەمنی بە چەکی سووک و قورسەوە بەسەر کەناڵی ئاسمانیی زوومیان دا

 

دوای دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، کەناڵەکەشی دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ هەینی، هێزێکی زۆر لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە ستی، چوونەتە سەر بارەگای سەرەکی کەناڵی تەلەفزیۆنی 'زووم'، کە سەر بە لاهور شێخ جەنگییە و دەرگای بارەگاکەیان شکاندووە.

بە گوێرەی زانایارییە سەرەتاییەکان، بەر لەوەی ئەم هێزە بچنە سەر کەناڵەکە، بارەگاکە بە تەواوی چۆڵ کرابوو و هیچ کارمەندێکی تێدا نەمابوو جگە لە پەیامنێرێک، ئەویش بە ناوی محەممەد دڵشاد و هێزەکە دەستگیریان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به‌ لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی 15 كه‌سیش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جه‌نگی و دوو برای خۆی، لەگەڵ 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.

جێی باسە ئەمە دووەم جارە هێزەکانی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر میدیاکانی لاهوور شێخ جەنگی. لە 08ـی تەمموزی 2021، کاتێک ناکۆکی کەوتە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هێزەکانی یەکێتی بارەگای تەلەڤیزیۆنی ئای پڵەسیان کۆنترۆڵکرد، کە ئەوکات لاهوور جەنگی خاوەنداری دەکرد.

22 ئاب 2025 17:35 8
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025