ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌خێرایی جه‌نگی غه‌ززه بوه‌ستێت

ئه‌مریكا ده‌ست تێوه‌ردان له دۆخی غه‌ززه ده‌كات و داوا ده‌كات به‌خێرایی جه‌نگ بوه‌ستێت
له‌كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌مریكا به‌توندی هاته ده‌نگ و داوا ده‌كات، به‌خێرایی و بێ هیچ به‌ربه‌ستێك ئیسرائیل هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ستیڤ ویتکۆف، نوێنه‌ری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناه‌ڕاست ڕایگه‌یاند، داواكاری و ئامانجی ئه‌مریكا بریتییه له وه‌ستانی جه‌نگ له كه‌رتی غه‌ززه و ناكرێت چیتر ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه به‌رده‌وام بێت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت به زووترین كات و به‌خێرایی ئاڵۆزی و ململانێكانی كه‌رتی غه‌ززه بوه‌ستێندرێت و نایانه‌وێت ئه‌م جه‌نگه ماڵوێرانییه درێژه‌ی هه‌بێت.