ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی كوردستان و ته‌یف سامی له‌باره‌ی مووچه ئاشكرا بوو

شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق پرسی مووچه و داهاتی نانه‌وتی تاوتوێ كرد
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی مووچه و میكانیزمی ڕێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ورده‌كاریی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و وەزیری پلاندانانی عێراق به چڕی گفتوگۆیان له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كردووه، به‌جۆرێك ڕێككه‌وتوونه له‌سه‌ر داهاتی گومرگ و ته‌نیا پرسی باج ماوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو له‌نێوان خۆیاندا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه وه‌زیری دارایی عێراق گوتوویه‌تی، تائێستا نووسراوی فه‌رمیم له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش و هه‌ر كه نووسراو گه‌یشته ده‌ستم، ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كه‌م.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بێت و لێكتێگه‌یشتنی نوێ و پێشهاتی باش له‌نێوان هه‌ردوولا دا هه‌یه و له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنی ئه‌و بڕه‌ی نه‌وته‌ی كه گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كراوه، ڕاسته‌وخۆ ڕێككاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ته‌واو ده‌كرێت.