عێراق و به‌ریتانیا: كۆچبه‌ری نایاسایی له به‌ریتانیا دیپۆرتی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه

عێراق و به‌ریتانیا ڕێككه‌وتنێكیان بۆ دیپۆرت كردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له به‌ریتانیاوه بۆ عێراق واژۆ كرد
حكومه‌تی عێراق و به‌ریتانیا ڕێككه‌وتنێكی نوێیان له‌باره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره عێراقییانه‌وه كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته به‌ریتانیا و ئاژانسی هه‌واڵی به‌ریتانیاش ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه و بڕیاریاندا له‌مه‌ودوا هه‌ر كۆچبه‌رێك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕوو بكاته خاكی به‌ریتانیا ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی عێراق بكرێته‌وه و بنێردرێته‌وه.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌كاتێكدایه، ڕێژه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی عێراقی له خاكی به‌ریتانیادا به‌راورد به ساڵی پار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه و پێشبینیش ده‌كرێت دوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه و جێبه‌جێ كردنی چیدی هیچ كۆچبه‌رێكی نایاسایی عێراقی له به‌ریتانیا نه‌مێنێت.