گەرمترین ناوچەی کوردستان دیارییکرا

کەشناسی هەرێم گەرمترین ناوچەی دیارییکرد
به‌راورد به مانگێك له‌مه‌وبه‌ر پله‌كانی گه‌رما چه‌ند ژماره‌یه‌ك دابه‌زیوه و گۆڕانكاری له دۆخی كه‌شوهه‌وادا ڕوویداوه و ئه‌مڕۆش كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-8-2025، ئاسمان ساماڵ بێت بەگشتی، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە.
سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی پێنج شه‌ممه باس له‌وه ده‌كات، پێشبینی ده‌كه‌ین ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی سیلیزی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێشبینی ده‌كات، كه ده‌رده‌كه‌وێت گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی