دادپزیشکیی ئێران: 2000 کرێکار تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا گیانیان لەدەستداوە

لە کاتی کاکرکردندا هەزارەها کرێکار لە ئێران لە ماوەی ساڵێکدا بوونەتە قوربانی
دادپزیشکی ئێران ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوونی کرێکارانی لە ماوەی ساڵیکدا بڵاوکردەوە، کە ژمارەیەکی خەیاڵی نیشان دەدات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، دادپزیشکیی ئێران ڕایگەیاند، لە مانگی 3ـی 2024 تاوەکو مانگی 3ـی 2025، دوو هەزار کرێکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە، کە 1985 کەسیان پیاو و 15 کەسیان ژن بوون.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدە هاتووە، 957 کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە باڵەخانە گیانیان لەدەستداوە، 399 کەسیان بەهۆی بەرکەوتنی کەلوپەلی قورس بەر جەستە و سەریان گیانیان لە دەستداوە، 283 کەسیان بەهۆی تەزووی کارەبا گیانیان لە دەستداوە، 118 کەسیان سووتاون و 40 کەسیان خنکاون و 189 کەسەکەی دیکە بە هۆکاری دیکە گیانیان لە دەستداوە.
جێی باسە هەر لەو ماوەیەدا ژمارەی برینداران 26 هەزار و 548 کەس بووە، کە ئەمەش بەراورد بە پار ساڵ ڕێژەکە بە 3% کەمی کردووە.