د.شاخەوان عەبدوڵڵا: پارێزگاری کەرکووک فێڵی لێکراوە

د. شاخهوان عهبدوڵڵا وردهكاریی فێڵكردنێك له پارێزگاری كهركووك له نووسراوێكی فهرمیدا بڵاودهكاتهوه
د.شاخەوان عەبدوڵڵا نووسراوێکی بڵاوكردووهتهوه، کە تیایدا دهركهوتووه چەندین ناوچە خراونەتە سەر حەویجە و واژۆی پارێزگاری کەرکووکی لەسەرە دەڵێت: "فێڵیان لێکردووە".
ئهمڕۆ سێ شهممه د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند، بەپێی ئەم نووسراوە بێت شوان و لەیلان و سەرگەران ویایچی و تازە و پردێ وداقوق و دووبز خرایە سەر حەویجە، بەپێی ئەم نووسراوه بێت، ئیتر خانەوادەیەکی شەهیدی شوان و لەیلان و دووبزو پردێ و ئەو ناوچانە ئەگەر پێویستیان بە عامودێک بێت دەبێت بچن داوا لە حەویجە بکەن بۆیان دابین بکات.
د. شاخهوان عەبدوڵڵا له بڵاوكراوهكهی نووسیویهتی، بۆ ئەم بابەتە زۆر نیگەران بووم و لەگەڵ بهڕێز زیاد وەزیری کارەبا قسەم کرد و وتم لەسەرچی ئەساسێک ئەمەت کردووە؟ سەرەتا ئاگادار نەبوو دوای کەمێک پەیوەندی کردەوە، توشی شۆکی کردم وتی دکتۆر خۆتان داواتان کردوە نووسراوێکی بۆ ناردم بەڕاستی پێم سەیر بوو بینیم نووسراوێکی پارێزگا بەژمارە ٦٣٦ لەبەرواری ٢٠٢٥/٤/١٧ و بەئیمزای کاک ڕێبوار کراوە بۆ سەرۆک وەزیران و ئەویش هامشی کردوە لەوەشدا فێڵێکیان لەپارێزگار کردووه.
له كۆتاییدا باسی لهوه كردووه، نووسراویان بۆ حەویجە پێ کردوە کەچی ئەو شوێنانەیان خستوەتە سەر بە پیلانی وەزیرێک، وتم دەبێت ئەو نووسراوە هەڵوەشێتەوە رەزامەندی دا، بەڵام داوای کرد نووسراوێک بکرێت لەلایەن پارێزگارەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی، بۆیە کاک ڕێبوار هەتا ئەو ناوچانەش بەدەردی قائمقامی دووبز و داقوق و فەرمانگەی کشتوکاڵ نەچووە نووسراوێک بکە و باقی لەسەر من چونکە نە مێژوو نە خەڵکی ئەو ناوچانە رەحم ناکەن.