یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر ڕێكلامه به‌دڕه‌وه‌شتییه‌كان هاته ده‌نگ

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای گرتنه‌به‌ری ڕێككاری توند دژی ڕێكلامه به‌دره‌وشتییه‌كان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك ڕێكلامی جۆرا و جۆر نیگه‌رانی هاووڵاتییانی لێ كه‌وته‌وه، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هاته ده‌نگ و داوای لێپرسینه‌وه و ڕێككاری توند ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێمە لە یەکێتی زانایان داکۆکی تەواو لە پاراستنی بەها ئایینی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەکان دەکەین، کە کورد وەک گەلێکی دیندارو پارێزکار دەستی پێوە گرتووە.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ناکرێت بەهیچ شێوەیەک رێگە بەو کەسانە بدرێت، کە بەدڕەوشتی و دیاردەی نامۆ‌و سەیرو قێزەون ئەنجام دەدەن یان ریکلامی بۆ دەکەن، بەم دواییانە هەندێک دیاردەو دەنگۆی نامۆ بە دین و ژینی گەلەکەمان هەست پێ دەکرێت، ئەمەش پێچەوانەی ئایین و یاسا‌و ئادابی گشتی و بەهاو نەریتی رەسەنی کوردەوارییەو دواجار سومعەی هەرێمەکەمان له‌کەدار دەکات.
یه‌كێتی زانایان نووسیویه‌تی، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار بەتایبەت وەزارەتی ناوخۆ دەکەین، رێکاری توند‌و پێویست بگرنە بەر؛ بەرامبەر ئەو جۆرە کەس و کردانە.