ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە 25 خولەک هاتووچۆی خەڵک کورتتر دەکاتەوە

پارێزگای ههولێر وردهكاریی و زانیاری سهرنجڕاكێش لهبارهی ڕێگهی ههولێر بۆ كۆیه بڵاودهكاتهوه
کارکردن لە ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە بەردەوامە پارێزگای هەولێریش دەڵێت: "ڕێگەکە بەنزیكەیی 20 بۆ 25 خولەك بۆ خەڵک كورت دەكاتەوە".
ئەمڕۆ سێ شەممە پارێزگای هەولێر دەربارەی کارکردنی رێگەی هەولێر بۆ کۆیە بڵاویکردەوە، کارکردن لە دووسایدی هەولێر بۆ كۆیە بە كوالێتییەكی یەكجار بەرز بەردەوامە و پڕۆژەکەش قۆناغی باشی بڕیووە و ئێستە لە قۆناغی كۆتایی ئامادەكردنی شەقامەكەدایە كە پێی دەگوترێت "بیست كۆس"، لە دوای ئەوە قیرتاوكردن دەست پێ دەكات.
ئەوەشی خستەروو، پڕۆژەکە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوژمەی ( 435 ملیار دینار ) بەردی بناغەی دانرا، كاركردنی ڕۆژانە بە ستافێكی هەزار و 500 كەس بۆ ماوەی 10 سەعات كار لە ڕێگەكەدا دەكەن.
دەربارەی تەواوکردنی بەشێکی گووتی: "كاركردن لە پڕۆژەكە گەیشتووەتە 20 كیلۆمەتر، پڕۆژەكە قۆناغی بڕین و پڕكرددنەوەی كۆتایی هاتووە و پتر لە 300 ئامێر كار دەكەن لەو پڕۆژەیەدا".
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا روونیکردەوە، لە خاڵی كەسنەزانەوە دێتە ناو سەنتەری شاری هەولێرەوە، ئەگەر هەر ڕێبوارێك بیەوێت بەرەو پارێزگای دهۆك بڕوات، دەتوانێت ڕاستەوخۆ شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری و 100 مەتری بەكار بهێنێت و بەرەو ئەو پارێزگایە بڕوات.