پایتەخت

هەر بریکارێک لیستی خۆراک وەرنەگرێتەوە خۆی بەرپرس دەبێت

هەر بریکارێک لیستی خۆراک وەرنەگرێتەوە خۆی بەرپرس دەبێت
کورتە

بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر هۆشداری دەداتە بریکارەکان لە وەرگرتنەوەی لیستی بەشەخۆراکی سەبەتەی پێنجەم

بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر هۆشداری دەداتە بریکارەکان لە وەرگرتنەوەی لیستی بەشەخۆراکی سەبەتەی پێنجەم.

 

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر دەربارەی وەرنەگرتنەوەی لیستی خۆراک هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە، ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکەینەوە کە تاکو ئێستا لیستی بریکاری مانگی 7 یان نەبردۆتەوە.

 

جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە بەشە خۆراکی سەبەتەی پێنجەمی لەسەر دابەش دەکرێت، بەزووترین کات و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە وەرن بیبەنەوە.

 

هۆشدراییەکی تووند دەداتە بریکارەکان، هەر بریکارێک لیستی بریکاری خۆراکی بکەوێتە هەفتەی داهاتوو خۆی بەرپرس دەبێت.

19 ئاب 2025 19:15 50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025