شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارینیش هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی هۆشداری له هاتنی شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و شه‌پۆله چڕه‌ی خۆڵبارین پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له واڵی خۆی بڵاویكرده‌وه، لە ئەنجامی کاریگەری هەڵکردنی بایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سبەی چوارشەمە پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە و شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارینیش هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ورده‌كاریی هاتنی شه‌پۆلی خۆڵبارینی به‌م شێوه‌یه خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئەگەری خۆڵبارین دەبێت، سەرەتاش لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە دەست پێدەکات پاشان کاریگەریەکەی بۆ سەر زۆرێکی ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم درێژ دەبێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كاریگه‌ری ئه‌و بارسته هه‌وایه ده‌مێنێته‌وه و كه‌ش ناجێگیر ده‌بێت، به‌جۆرێك پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و خۆڵبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.