نرخی كاره‌بای 24 كاتژمێری كه‌متره له 28 هه‌زار دینار

وه‌زاره‌تی كاره‌با دوایین پێشهات و گۆڕانكاری له به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری ئاشكرا كرد
وه‌زاره‌تی كاره‌با نرخی كاره‌بای 24 كاتژمێری له پڕۆژه‌ی ڕووناكی بۆ مانگی شه‌ش بڵاوكرده‌وه و باس له‌وه ده‌كات، نیوەی هاوبەشانی ماڵان لە کوردستان کەمتر لە 28 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی شەش.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، خۆشحاڵین بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی شەش بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، لە خوولی مانگی شەشدا، پسوولەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەهۆی پاڵپشتی حکومی دابین‌کراو و لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بە تەواوی ناوشاری سلێمانی کە زۆرترین هاوبەشانی مانگی ڕابردووی لەخۆدەگرت کە بوون بە بەشێک لە پڕۆژەکە.
وه‌زاره‌ته‌كه سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌بای 24 كاتژمێری له مانگی شه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه داوه، بڕی پسوولەی نیوەی هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ماڵان كه‌متره له 28،000 و بۆ شوێنه بازرگانییه‌كان كه‌متره له 63،000 دینار.
وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی به‌ره‌وپێچوونه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی كردووه و ئاشكرای ده‌كات، زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاووڵاتی کە یەکسانە بەنزیکەی ٪40ی هاووڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 بڕیاریدا كاره‌بای 24 كاتژمێری تا كۆتایی ساڵی 2026 بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.