ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا بوو

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ورده‌كاریی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌خاته ڕوو
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراق كۆبوونه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا كرا و باس له‌وه ده‌كرێت، به‌ره‌و پێچوونی باش هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڵاویكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و پێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌مڕۆ به‌یه‌كه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی باسیان له دۆسیه‌ی به‌رهه‌مهێنان و نەوت و مووچه و داهاتی نانەوتیش كردووه، كۆبووه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ژێر چاودێری محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانی عێراق به‌ڕێوه‌چووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتبوون له له د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و به‌شێك له بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جێی باسه، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق پێكهاتبوون له وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە، خوێندنی باڵا، تەندروستی، داد و بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگە یاساییەکانی وەزارەتی دارایی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی دیکەی هەردوو وەزارەتی نەوت و دارایی.