پایتەخت

تەندروستی گەرمیان ئاگاداری کارمەندەکانیان دەکاتەوە

تەندروستی گەرمیان ئاگاداری کارمەندەکانیان دەکاتەوە
کورتە

تەندروستی گەرمیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کارمەندان: ئامادە نەبی خۆت بەرپرسیار دەبیت



بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کارەمەندان تەندروستی گەرمیان ڕۆژێک دیاری دەکات و هۆشدرای دەداتە کارمەندەکانی و دەڵێت: "ئامادە نەبیت خۆت بەرپرسیار دەبیت".

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو کارمەندانی گرێبەست لە سەرجەم بنکە و مەڵبەند و سەنتەر و نەخۆشخانە و بەڕێوبەرایەتییەکان و دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دەکاتەوە.

وادەی سەردانیکردن بۆ بەڕێوبەرایەتیی دیاری دەکات، دوو سبەی ڕۆژی پێنجشەمە 21ــی 8ــی 2025، کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانی لە بەشی گرێبەستەکانی دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتیمان ئامادە بن.

هۆکاری سەردانیکردنەکە دەخاتەڕوو، بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان، بەپێچەوانەوە هەر کارمەندێک لەو ڕۆژ و کاتەدا ئامادە نەبێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت.

19 ئاب 2025 17:32 66
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025