لە ماوەی دەسەڵاتی ئەسەد 300 هەزار کەس بێ سەروشوێن کراون

لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەدەوە تا ڕووخانی لە سووریا سەدان هەزار کەس بێ سەرووشوێن بوون
هەڵمەتی دۆزینەوەی کەسە ونبووەکانی سووریا بەردەوامە و لە ماوەی چەند مانگێکدا ژمارەیەکی خەیاڵی لە بارەی کەسە بێ سەرووشوێنەکان ئاشکرا کردووە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، لێژنەی کەسە ونبووەکانی سووریا ڕایگەیاند، لە ماوەی 50 ساڵەی حوکمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ڕژێمی سووریا نزیکەی 300 هەزار کەس بێ سەرشووێن کراون.
محەممەد رێدە جەلخی، سەرۆکی لێژنەکە ڕایگەیاند، خەڵکانێکی زۆر لە ساڵی 1970ـکانەوە بێسەرووشوێن کراون، بەڵام ئەم ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، ئەو لێژنەیە، کە لە مانگی 5ـی ئەمساڵەوە پێکهێندراوە، تا ئێستا 63 گۆڕی بە کۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، پێشبینیش دەکەن زۆر لەم ژمارەیە لە داهاتوودا بدۆزنەوە.
بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەیان هەزار کەس لە دوای خۆپیشاندانەکان لە دژی ڕژێمی ئەسەد لە ساڵی 2011 کە بووە شەڕی ناوخۆ بێسەروشوێن بوون یان کوژراون، وە ببوە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 14 ملیۆن هاووڵاتی سووری.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 8-12-2024، ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد دوای 24 ساڵ لە حوکومڕانی، لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە رووخێندرا.