پایتەخت

تەمەنی خانەنشینی درێژکرایەوە

تەمەنی خانەنشینی درێژکرایەوە
کورتە

زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی سوودمەند دەبن لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی

 

لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بڕیارێکی گرنگی بۆ زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەربارەی بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاویکردەوە، بەردەوامین لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، دواى هه وڵی زۆرمان توانیمان ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرین.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ سوودمەندبوونی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەجبەکانی 9 تا 15 ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی مینحەی مانگانەیان نییە.

وەزارەتەکە بڕیارە گرنگەکە ئاشکرا دەکات، رەزامەندی وەرگیرا بۆ سوودمەندبونیان لە بریاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینکردن لە 60 ساڵ بۆ 65 ساڵ.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بە پێی بریاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 191 لە 15ــی 1ــی 2025، وەزارەتمان هەمیشە بەرڕەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.

19 ئاب 2025 16:20 58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025