ترەمپ 6 هەزار ڤیزای ئەو قوتابییانەی هەڵوەشاندەوە کە پشتگیری فەڵەستینیان دەکرد

هەزارەها قوتابی دیکە بیانی لە ئەمریکا بەهۆی پشتگیریکردنیان بۆ فەڵەستین دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە
لە چوارچێوەی ئەجێندای دیپۆڕتکردنەوەی کەسانی نایاسایی و تووندکردنی ڕێکارەکانی دژ بەو کەسانەی پشتگیری فەڵەستین دەکەن، ئیدارەی ترەمپ هەزارەها ڤیزای قوتابییانی هەڵوەشاندەوە.
بەرپرسێکی پلە بەرز لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، لە سەرەتای مانگی یەکی مساڵدا، ئیدارەی ترەمپ ڤیزای 6 هەزار قوتابی هەڵوەشاندووەتەوە.
ناوبراو ئااماژەی بەوە داوە، 200 بۆ 300 قوتابی بە تۆمەتی پشتگیری کردنی تیرۆریسم (فەڵەستین) ڤیزەکانیان هەڵواشاندراوەتەوە و 4 هەزاری دیکەش بەهۆی ئەنجامدانی تاوان و شکاندنی یاسا، وەک دزی کردن، هێرشبردنە سەر خەڵک و لێخووڕینی ئۆتۆمبێک لە ژێر کاریگەری کحوول ڤیزەکانیان هەڵووەشێندراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ترەمپ لەسەرەتای دەست بەکاربوونی وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری دا بە دیپۆرتکردنەوەی کەسانی نایاسایی، تەنانەت لە مانگی پێنجی ڕابردوو، ئیدارەکەی ڕایگەیاند، کە هەر کەسێک کە بە نایاسایی هاتووەتە ئەمریکا و بڕیاری گەڕانەوە بدات، بڕی 1000 دۆلاری پێدەبەخشرێت و لە خەرجی فڕۆکەش دەبەخشرێت.
هاوکات هەر قوتابییەکی بیانی لە کامپەسی زانکۆ خۆپیشاندان ئەنجام بدات و پشتگیری فەڵەستین بکات، ئەوا دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆی دەکرێتەوە.