ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پرسی مووچە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلا دەکرێتەوە
لە چوارچێەوەی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 6، شاندێکی هەرێم لە بەغدایە و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش کۆبوونەوە دەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت.
هاوکات لە دوێنێ شەوەوە شاندێكی حکومەتی هەرێم گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ هاوتاکانیان یەکتر ببینن.
جێی باسە ئەم شاندەی گەیشتوونەتە بەغدا، پێکهاتوون لە شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دارایی، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی دەبێت.
هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەیە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی مانگی شەش ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام ئامانجی ئەو شاندە کەمکردنەوەی بڕەکە و دیاریکردنییەتی بەگوێرەی بارودۆخەکە بۆ مانگی حەوت و مانگەکانی دیکە.