مونا قەهوەچی بۆ پایتەخت: پێویستە لە دەرەوەی پەرلەمان پۆستی سەرۆکایەتی یەکلایی بکرێتەوە

مونا قەهوەچی دەربارەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نوێترین زانیاری بۆ پایتهخت میدیا دهخاته ڕوو و پێشهاتی نوێ باس دهكات
شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەوڵی جدییدان بۆ کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان لە دەستپێکی وەرزی یاسادانان و ئەندامێکی پەرلەمانیش وردەکارییەکانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە مونا قەهوەچی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان یەکەم بڕگە بە سوێندخواردنی پەرلەمانتاران بوو، بەڵام ئەم دانیشتنە تەواو نەکرا و بڕگەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.
دەربارەی یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی جەختی لەوەکردەوە، بە پێویستی دەزانین لە دەرەوەی پەرلەمان پۆستی سەرۆکایەتی یەکلابکرێتەوە، ئەوەی پەیوەستە بە ڕێکارە یاساییەکان لە نێو پەرلەمان و لەلایەن پەرلەمانتارەکان ئامادە بکرێت.
قەهوەچی دەربارەی دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی گووتی: "لەوانەیە لە نێوان یەکێتیی و پارتی یەکلاییکرابێتەوە، بەڵام ئێمە ئاگادار نیین".
پێشبینی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکە دەخاتەڕوو، پێشبینی دەکەم پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتیی بێت و جێگرەکەشی بۆ پارتی یاخود بە پێچەوانەوە.
دووپاتیکردەوە، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان پێکدەهێندرێت و دواتر کابینەی دەیەمی حکومەت پێکدەهێندرێت.
جێگەی باسە ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدەوارم لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی یاسادانان پەرلەمان کارا بکرێتەوە، دواکەوتنی زیاترکاریگەری لەسەر قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.