لە کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق باسی مووچە نەکرا

كۆبوونهوهیهكی فراوان لهنێوان چوار سهرۆكایهتییهكهی عێراق بهڕێوهچوو، بهڵام دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونهوهكه دهركهوت باسی مووچه و شایسته داراییهكانی ههرێمی كوردستان نهكراوه
کۆبوونەوەی ئەمشەوی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆتایی هات وتیاییدا باسی ڕەوانەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق میوانداری کۆبوونەوەیەکی چوار سەرۆکایەتییەکەی کرد کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەممەد شیاع سوودانی، و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، د .مەحمود مەشهەدانی، و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر د.فائق زێدان ئامادەیبوون، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی وڵات و دۆسیەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنیان بەپێی شێوازی یاسایی کارپێکراو بەمەبەستی پەسەندکردنیان بەشێوەیەک کە مافی هەموو هاووڵاتییان مسۆگەر بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی، تیشک خرایە سەر ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە جێبەجێکردنی یاساکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەک کە سەروەری یاسا بەهێز بکات و متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوە دەستوورییەکان.
جێگەی باسە، جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە بڕگەکانی یاساکە دەیانگرێتەوە و دووبارە لێکۆڵینەوە یان دادگاییکردنەوەیان و ئازادکردنیان.