پایتەخت

گەنجێک لە نێو حەوزێکی ئاودا خنکا

گەنجێک لە نێو حەوزێکی ئاودا خنکا
کورتە

گه‌نجێكی هه‌ڵگری نه‌خۆشی په‌لكه‌م له‌ سنووری ناحیه‌ی بالیسان ده‌خنكێت

 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە نێو حەوزێکی ئاودا خنکا ونەخۆشخانەی بالیسان دەڵێت: "ئەم هاووڵاتییە پێشینەی نەخۆشی پەلکەمی هەبووە".

 

ئەمڕۆ دووشەممە نەخۆشخانەی گشتی بالیسان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان ئاگادار کرایەوە بەبوونی تەرمێک لەگوندی توتمەی سنوری ناحیەی بالیسان کە لەحەوزێکی ئاودا خنکابوو.

 

باسی لەوەشکرد، دوای گەیشتنی تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان بۆشوێنی ڕووداوەکە دەست بەجێ تەرمەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی بالیسان و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجام درا .

 

دەربارەی گەنجە خنکاوەکە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، لەئەنجامدا دەرکەوت کەوا زیاتر لەکاتژمێرێک دەبوو گیانی لەدەست دابوو گەنجەکە تەمەن 19 ساڵانە.

 

باس لەوەش دەکات، بەپێی زانیاریەکان ئەم هاوڵاتیە پێشینەی نەخۆشی پەلکەمی هەبووە.

 

لە کۆتاییدا دەڵێت، بۆدڵنیابوونەوە لە چۆنیەتی گیان لەدەست دانی لەلایەن تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر .

 

18 ئاب 2025 21:37 11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025