چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ دەبێتەوە
لەسەر پێنج پرسی گرینگ، کە لە نێویاندا پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد عیساوی، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی چەند پرسێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لەوانەیە یەکێک لەو پرسانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵام ئێمە بەردەوام داوامان لە حکومەت کردووە مووچەکان بنێرێت، چونکە فەرمانبەرانی هەرێم بەشێکی سەرەکین لە کۆمەڵگەی عێراقی و ئەوان هیچ تاوانێکیان نییە تاوەکو مووچەیان پێنەدرێت.
تەوەرێکی دیکە، کە لە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێ دەکرێت، بریتییە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جهانی توركیا، كە لە مانگی ئاداری ساڵی 2023ـەوە راگیراوە، هاوکات باس لە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەكرێت لە 26ـی ئەیلولدا.
جگە لە مانەش، پرسی دورخستنەوەی ژمارەیەك لە كاندیدەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژدنەكان و، میكانیزمی پڕكردنەوەی شوێنی ئەو كاندیدانە كە ژمارەیان سەدان كەسە، تاوتوێ دەکرێت.