بەڕیتانیا بۆ یەکەمجار منداڵانی غەززە بۆ چارەسەر وەردەگرێت

بەمەبەستی پێدانی چارسەر، بەڕیتانیا منداڵانی غەززە دەگوازێتەوە وڵاتەکەی
سەدان منداڵی هەڵگری نەخۆشی جۆراوجۆر لە غەززە، لەلایەن وڵاتی بەڕیتانیەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە کەرتەکە دەردەهێندرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، پێگەی ئیمپارشەڵی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، گرپێک لە منداڵانی نەخۆشی غەززە کە ژمارەیان نزیکەی 300 منداڵ دەبێت، لە غەززەوە دەنێردرێنە بەریتانیان بە مەبەستی وەرگرتنی چارسەر، ئەمەش یەکەم گرووپی منداڵانی غەززەیە کە وڵاتی بەڕیتانیا وەک ئۆپەڕاسیۆنێکی حکومەتەکەی وەریان دەگرێت.
ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لەلایەن وەزیرانی هەر سێ وەزارەتی دەرەوە، تەندرووستی و ناوخۆی بەڕیتانیا ئەنجام دەدرێت، منداڵەکانیش لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانەوە هەڵدەبژرێردرێن و لەگەڵ کەسوکاریان دەنێردرێن.
ئەم بڕیارەی بەڕیتانیا دوای نامەیەک درا، کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن گروپێکی 96 پەرلەمانتارەوە بۆ حکومەت نێردرا و داوایان لێکرد منداڵانی نەخۆش و بریندار بەبێ دواکەوتن لە غەززە بهێندرێنە بەڕیتانیا، لە نامەکەدا هۆشدارییان داوە کە منداڵان ڕووبەڕووی مەترسی مردن دەبنەوە بەهۆی خراپبوونی سیستەمی تەندروستی غەززە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت دەستبەجێ هەموو بەربەستەکانی بەردەم چۆڵکردن لاببرێن.
بەگوێرەی رێکخراوی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززە لە تشرینی یەکەمی 2023ـەوە زیاتر لە 50,000 منداڵ کوژراون یان بریندار بوون، لە سەرەتای جەنگەکەشەوە بەڕیتانیا پارەی تەرخانکردووە بۆ چارەسەری بریندارانی غەززە لە نەخۆشخانە نێوخۆییەکان و هاوکاری لەگەڵ ئوردن کردووە بۆ ئاسانکردنی ڕێگەی گەیاندنی یارمەتی بۆ کەرتەکە.