پایتەخت

ئەرکی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق دەگۆڕێت

ئەرکی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق دەگۆڕێت
کورتە

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگۆڕدرێت و جەختیش لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا باس لەوە دەکات، کە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە فەرمی ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق بڵاوکردەوە. 

بە پێی ڕاگەیەنراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دوولایەنە دەگۆڕدرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەمە کۆتایی کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نییە بۆ شکستپێهێنانی داعش، بەڵکوو هەوڵە مەدەنییەکانی بە سەرکردایەتییەکی مەدەنی لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام دەبێت، هەروەها وردەکارییەکانی پەیوەست بە پلان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان، ڕەوانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دەکرێن."

18 ئاب 2025 11:47 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025