تونێلێک بەهۆی شۆردنەوە 5 کاتژمێر دادەخرێت

کورتە
تونێلی دهربهندیخان بههۆی شۆردن و پاككردنهوهی دادهخرێت
شارەوانی دەربەندیخان شۆفێران لە داخستنی تونێلی قەزاکەیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "تونێلەکە دەشۆین".
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان دەربارەی داخستنی تونێلی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە کاتژمێر 2ی شەوەوە تاوەکو 7ی سەرلەبەیانی تونەیلی دەربەندیخان بە هەردوو ئاراستەدا دادەخرێت.
هۆکاری داخستنەکە بۆ شۆفێران ڕووندەکاتەوە، بەمەبەستی شۆردن و پاککردنەوە دادەخرێت .
لەکۆتاییدا ئەوەشی خستەروو، داواکارین لە شۆفێران ڕێگا بەدیلەکان بە ئاگاییەوە بەکاربهێنن.