پایتەخت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان بۆ پایتەخت: وەرزی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان بۆ پایتەخت: وەرزی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە
کورتە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنی پەرلەمان ورده‌كاریی نوێ بۆ پایته‌خت میدیا ئاشكرا ده‌كات

بەگوێرەی راگەیاندراوی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانیش زانیاریی ورد دەخاتەڕوو.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنی پەرلەمان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەر کاتێک فراکسیۆنە سەرکەوتووەکان دیوانی پەرلەمانی کوردستانیان ئاگادار کردەوە بۆ دانیشتن، ئەوا ڕاستەوخۆ ئامادەکارییەکان دەکرێت هەڵبژاردن بەشێوەی دەنگدانی نهێنی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت.

 

دەربارەی سەرنەکەوتنی دانیشتنی پێشووی پەرلەمان گووتی، سەرۆکی پێشووی کاتی پەرلەمانی کوردستان چەند جارێک داوای دانیشتنی کردبوو، بەڵام ڕێژەی یاسایی پێ تەواو نەبووە هەر بۆیە دەستی لەکارکیشایەوە.

 

سامان ئەحمەد دەربارەی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی ویەکێتی جەختی لەوەکردەوە، هیوایەک هەیە مانگی 9 دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت هەموو ئامادەکارییەکان کراوە.

ناوبراوە لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، بابەتی دانیشتنی پەرلەمان پەیوەندی بە ڕێژەی یاسایی دانیشتن هەیە، هەر کاتێک ڕێژەی یاسایی تەواو بوو پەرلەمان دانیشتن ئەنجام دەدرێت.

 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەش دەکات، 1ــی 9 وەرزی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە.

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو راگەیەندراوێکی هاوبەشی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بڵاوکرایەوە تیاییدا هاتووە، پێویستە مانگی ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکیی ئاسایی و یاساییی خۆی بکات.

17 ئاب 2025 19:40 9
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025