هاتووچۆی هەولێر بۆ پایتەخت: پارەی کرێی گەراج لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە دەستبەسەردا گیراوەکان وەرناگرین

هیچ کاتێک پارەی کرێی گەراج لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەکان وەرنەگیراوە
دوابەدوای بڕیارەکەی هاتووچۆی سلێمانی لە لێخۆشبوون لە کرێی گەراجی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش بڕیاری خۆیان ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هیچ کاتێک پارەی کرێی گەراج لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەکان وەرنەگیراوە.
باسی لەوەشکرد، لە پیشووتریش هیچ بڕە پارەیەک وەرنەگیراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەرداگیراوە لە گەراجی بەڕێوەبەرایەتی لەکاتی گێڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی هیچ جۆرە کرێیەکی گەراجانەیان لێ وەرناگیرێت.