%80ی گه‌ره‌كه‌كانی سلێمانی خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێرین

سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی به كاره‌بای 24 كاتژمێری ڕووناك كرایه‌وه
ڕۆژ دوای ڕۆژ كاره‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری فراوانتر ده‌بێت و گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیش باس له‌وه ده‌كات، تائێستا %80ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێرین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا سه‌نته‌ری شاری سلێمانی به كاره‌بای 24 كاتژمێری ڕووناك بووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك زیاتر له 200 گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره بوونه‌ته خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری و ئه‌مه‌ش زیاتره له ڕێژه‌ی %80، پرۆسه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و له داهاتووییه‌كی نزیك ته‌واوی سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی به كاره‌یای 24 كاتژمێری ڕووناك ده‌بێته‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی گله‌یی هاووڵاتییان له‌كاتی كووژانه‌وه‌ی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ندێك جار كێشه له مه‌حاویله‌كان دروست ده‌بێت و له‌م كاتانه‌شدا تیمه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م كاره‌با ده‌كووژێته‌وه و ئه‌مه‌ش كاتییه، كاره‌باش ته‌نیا به شكانی فنجانێكی فیدەرەكان ده‌كووژێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هیچ كات و حاڵه‌تێكدا كاره‌بای پڕۆژه‌ی ڕووناكی ناكووژێته‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی باسی بڕی پاره‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هاووڵاتییان مانگانه ته‌نیا یەک پسوولەیان دەبێت، کە بڕەکەی بە گوێرەی بەکارهێنانیان واته بڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه سوودی لێ وه‌رده‌گرن دیاریی دەکرێت.
جێی باسه، پڕۆژه‌ی ڕووناكی پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئامانج لێی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێرییه، له سه‌نته‌ری پارێزگاكان پرۆسه‌ی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری ده‌ستی پێ كردووه و ئێستاش تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن پڕۆژه‌كه بگه‌یه‌ننه ته‌واوی قه‌زا و ناحیه و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.