كاركردنی كرێكاران به خۆبه‌خشی قه‌ده‌غه كرا

به نووسراوێكی فه‌رمی كاركردنی كرێكاران به خۆبه‌خشی قه‌ده‌غه كرا
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی كاری كرێكاران به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش و له نووسراوێكیشدا خاوه‌نی پڕۆژه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، دووربن له‌م بابه‌ته و به‌پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزادان ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پڕۆژه و شوێنێك لەژێر چاودێری و فەرمانی خاوەنکار كار بكات و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات، پێویسته شایسته داراییه‌كانی بۆ خه‌رح بكرێت و نابێت له‌ژێر ناو و دروشمی خۆبه‌خش كار به كرێكاره‌كانی بكات.
له‌وباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه نووسراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، یاسای کاری ژمارە 71ی ساڵی 1987ی هەموارکراو جه‌خ له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ژێر چاودێری خاوه‌نكار له پڕۆژه و شوێنه‌كانی دیكه كار ده‌كه‌ن پێویستیان به شایسته‌ی دارایی هه‌یه و ئه‌وان وه‌ك كرێكار هه‌ژمار ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مه‌ودوا ڕێگه به كرێكاری خۆبه‌خش له‌هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نادرێت و هه‌ر كه‌سێكیش به‌و ناوه كار بكات ده‌كه‌وێته ژێر بەر دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ڕێگه به پرۆسه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه نادرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وا بڵاوكرایه‌وه، له به‌شێك له پڕۆژه‌كان له شاره جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له كرێكاره‌كان به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش و بێ وه‌رگرتنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن.