پایتەخت

شەڕە تەقە لە سەنگاو ڕوویدا و کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە

شەڕە تەقە لە سەنگاو ڕوویدا و کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە
کورتە

لە گوندی شارەدێی سەنگاو شەڕ لە نێوان مام و برازا ڕوویدا



لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو گوندی شارەدێی سەنگاوی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ روویدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئارام مەعرووف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو ڕایگەیاند، لە رێگەیەکی نزیک سەنگاو شەڕە تەقە لە نێوان چەند کەسێک ڕوویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی ڕوویداوە و لە نێوان مام و برازا ڕوویداوە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

17 ئاب 2025 14:30 6
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025