پایتەخت

ئەو کەسانەی لە سعودییە ماون بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئاگاداریان دەکاتەوە 

ئەو کەسانەی لە سعودییە ماون بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئاگاداریان دەکاتەوە 
کورتە

16 هەزار عومڕەکاری عێراقی لە سعودییە ماونەتەوە و ناتوانن بە گەشتی ئاسمانی بگەڕێنەوە

 

بەهۆی وەستاندی هێڵی ئاسمانی عێڕاقی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان و ئەو کۆمپانیایانەی کە گەشتیان لەگەڵ کردووە دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی عێراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی "ئیمام حوسێن"، هەموو گەشتەکانی چارتەری تا کاتێکی نادیار ڕاگرتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لێرەوە عومڕەکارانی کوردستان ئاگادار دەکەنەوە، کە هەر عومڕەکارێک ئارەزوو بکات بگەڕێتەوە ئەوا پێویستە هەماهەنگی بکات لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە گەشتی لەگەڵ کردووە تاوەکو بە ڕێگەی وشکانی و بە پاس بگەڕێتەوە، وە ئەوانەشی نایانەوێت بگەڕێنەوە، پێویستە لەسەر کۆمپانیاکە شوێنی حەوانەوە و خواردن و خزمەتگوزارییەکانیان بۆیان دابین بکرێت تاوەکو گەشتەکانی ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، ئاگاداری هەموو ئەو کۆمپانیانە دەکەنەوە، کە ئەگەر بێت و بە ئەرکی خۆی هەڵنەستن، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبنەوە و خەرجی ئەو عومڕەکارانەی کە لەوێن لەو بڕە پارەیە دەگەڕێندرێتەوە کە وەکو بارمتە داویانە.

ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی 16 هەزار عومڕەکاری عێراقی لە سعوییە ماونەتەوە کە لە نێویاندا نزیكه‌ی 2000 عومڕەکاری هەرێمی کوردستانن.

17 ئاب 2025 12:53 5
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025