دیوار بەسەر کەسێکدا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

ڕووخانی دیوارێک لە کاتی نۆژەنکردنەوەی خانووێک کۆتایی بە ژیانی خاوەن خانووەکە هێنا
لە گوندێکی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر دیوار بەسەر دوو کەسدا کەوت و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە بریندار بوو.
ئەمڕۆ شەممە، بە دیاریکراوی لە گوندی جەژنیکانی بەحرکەی سنووری هەولێر، هاووڵاتییەک بە ناوی "تەیب جادر مزووری"، کە خێزندارە و خاوەنی شەش منداڵە، لە کاتی نۆژەنکردنەوەی خانووەکەی، دیواری بەسەردا ڕووخا و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
بە گوتەی کرێکارێک کە لە خانووەکە کاری دەکرد، قسەی بۆ پایتەخت میدیا کرد و گووتی: " گوێمان لە هاواری منداڵێکی دراوسێی قوربانییەکە بوو و ئێمەش چووینە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام "تەیب جادر مزووری" هیچ جووڵەی نەبوو و هەر دیار بوو گیانی لەدەستدا."
هاوکات هەر لە شوێنی ڕووداوەکە، دراوسێی قوربانییەکە بە ناوی "سەعید هەرکی" ئەویش زیانی بەر کەوت و بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، نزیکەی دوای کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە ئەویش گیانی لەدەستدا.