ژنانی ئه‌فغانستان نیگه‌رانن و داوای به هاناوه چوون ده‌كه‌ن

ژنانی ئه‌فغانستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، داهاتووی ئه‌وان تاریكه له‌م وڵاته‌دا و پێویسته به زووترین كات جیهان هه‌ڵوێستی هه‌بێت
ژنانی ئه‌فغانستان دژی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان و بێده‌نگ بوونیان له ئاست پێشێلكارییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان بێده‌نگییان شكاند و له چالاكییه‌كدا ڕایانگه‌یاند، داهاتوومان تاریكه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه و یادكردنه‌وه‌ی چواره‌مین ساڵیادی وه‌رگرتنی حكومڕانی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، به‌شێكی كه‌مینه‌ی ژنانی ناڕازی ئه‌و وڵاته چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆیان بڵاوكرده‌وه و له په‌یامێكدا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سازشی بۆ حكومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان كردووه و بێده‌نگه له ئاست زوڵم و تاوانه‌كانی تاڵیبان و ئازادی ئافره‌تانیش له‌م وڵاته‌دا به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی ژنانی ئه‌فغانستان هاتووه، حكومه‌تی تاڵیبان ئافره‌تانی به‌ته‌واوی په‌راوێز خستووه، له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی دیكه‌وه وه‌لا نراوین و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بێده‌نگی له ئاستی ئێمه هه‌ڵبژاردووه.
ژنانی ئه‌فغانستان له په‌یامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه، داهاتووی ئه‌وان تاریكه له‌م وڵاته‌دا و پێویسته به زووترین كات جیهان هه‌ڵوێستی هه‌بێت.