له هه‌ولێر پاركی چینی دروستكرا

له‌ژێر چاودێری كونسوڵخانه‌ی كۆماری چینی میللی له هه‌ولێر پاركێكی چینی دروستكراوه و به‌مزووانه ده‌كرێته‌وه
به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاركێكی چنی له شاره‌كه دروستكراوه و پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت: "كاركردن له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به كۆتا هاتووه و نزیكه پڕۆژه‌ی پاركی چینی بكه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر، کونسڵخانەی گشتیی کۆماری چینی میللی بە هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لەسەر شێوازیی کللتوری وڵاتەکەیان، لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر لە سەر ڕووبەری ( 11 هەزار مەتر ) چوارگۆشە، دەستیانکردن بە دروستکردنی پارکێک، لە ئێستادا کارەکانی دروستکردنی پارکەکە بە کۆتاهاتووە و چاوەڕوان دەکرێت لەو نزیکانە بەڕووی هاوڵاتییان بکرێتەوە.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه، لەماوەی ڕابردووش‌دا کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری چینی میللی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر ( 90 ) ستونى ئیناره‌ى ڕووووناکی شەقام كه به‌تیشكى خۆر كارده‌كات له باشترین و پێشكه‌وتوترین جۆرەکانی، له شه‌قامی هەڵبجەی شەهید دانا و ئێستاش بەڵێنیان داوە ( 8 ) پارکی دیکەی " چینی " لە هەولێر دروست بکەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاركی چینی دەکەوێتە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر، لەسەر ڕووبەری ( 11 هەزار مەتر ) چوارگۆشە، واتە ( 4 دۆنم و نیو ) زەوی کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دروستكراوه و 3500 داری جۆراوجۆری لێ چاندراوه.