پایتەخت

دوو برا لە نیو بیرێکدا گیانیان لەدەستدا

دوو برا لە نیو بیرێکدا گیانیان لەدەستدا
کورتە

دوو برا لە نێو بیرێکیدا گیان لەدەست دەدەن و برایەکی دیکەشیان باری تەندرووستی تێک دەچێت

 

لە پارێزگای سەڵاحەدین دوو برا لە کاتی پاکردنەوەی بیرێکدا گیان لەدەستدا.

یاسین محەممەدعەلی داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، ڕایگەیاند، لە گوندی ناهیەی سەر بە ناحیەی ئاشوور لە قەزای شەرگاتی پارێزگاکە، دوو برا چوونەتە نێو بیرێکەوە بۆ پاککردنەوەی، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین و بوونی گازی ژەهراوییەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات برایەکی دیکەیان چووەتە نێو بیرەکەوە هاوکارییان بکات، بەڵام بە هەمان هۆکار باری تەندروستی تێکچووە و گەیێندراوتە نەخۆشخانە و خراوەتە ژێر چاودێریی چڕەوە.

16 ئاب 2025 17:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025