پایتەخت

عێراق و 30 وڵاتی عەرەبی دژی نەتەنیاهوو بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە

عێراق و 30 وڵاتی عەرەبی دژی نەتەنیاهوو بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە
کورتە

لە دژی بڕیاری داگیرکردنی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە وڵاتان پەیامێکی ناڕازی بڵاودەکەنەوە

 

31 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی کە عێراقیشیان تێدایە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرکۆنەی هەوڵێکی ئیسرائیل دەکەن و هەڵوێستێک دژی بڕیارەکەی ناتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی غەززە ڕادەگەیەنن. 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاند، نیازی وایە غەززە بە تەواوەتی داگیر بکات و سوپا و دەسەڵاتی سیاسیی وڵاتەکەشی پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم هەوڵە دەربڕیوە، بەڵام عێراق و 30 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی ئەم هەوڵەی ناتانیاهۆ سەرکۆنە دەکەن و پێیان وایە کە ئەم هەوڵە تاوانێکی گەورەی نێودەوڵەتییە. 

ئەو 31 وڵاتە لە بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاندووە، ئێمە هەموو ڕێگەچارەیەک دژی ئەو هەوڵەی ئیسرائیل بۆ داگیر کردنی غەززە دەگرینە بەر، ئەمەش بە پشتبەستن  بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان. 

وڵاتانی عەرەبی کە ئەو بەیاننامەیەیان بڵاوکردووەتەوە، هەوڵەکەی ناتانیاهۆ و ڕەزامەندیی بتسرئیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل سەرکۆنە دەکەن و باس لەوە دەکەن، کە ئەم هەولە هیچ ڕەواییەکی لە لای ئەوان نییە.

16 ئاب 2025 12:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025