پایتەخت

گەرمای بەتینی هاوین کۆتایی دێت

گەرمای بەتینی هاوین کۆتایی دێت
کورتە

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم گەرمای بەتینی هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت و کەشەکە فێنک دەبێت

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین بکەن و گەرما کۆتایی بێت. 

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری ئایندەی پێشبینی کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ سبەی یەکشەممە پێشبینی کردووە، کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمار کراوەکانی ئەمڕۆ. 

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان: 

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

16 ئاب 2025 12:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025