گەرما بەتینەکە بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت: گەرما بەتینەکە بەردوام دەبێت
کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینی کراوی ڕاگەیاند و دەڵێت: ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە ماوەیەکە گشت ناوچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت.
دەقی پێشبینییەکەی کەشناسی:
ئەمڕۆ هەینی 15-08-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
سبەى شەممە 16-08-2025
کەش / ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
15-08-2025