پایتەخت

پیاوێك کوڕەکەی خۆی کوشت و دەستگیر کرا

پیاوێك کوڕەکەی خۆی کوشت و دەستگیر کرا
کورتە

هێزه‌كانی پۆلیسی زاخۆ هاووڵاتییه‌كیان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی كوره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد

دوای ئەوەی کوڕەکەی خۆی دەکوژێت دەستجەبێ هێزەکانی پۆلیسی زاخۆ تۆمەتبار دەستگیر دەکەن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ دەربارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕایگەیاند، لە سنووری ناحیەی باتێلێ کوڕێک کوژرا و دواتر دەرکەوت لەلایەن باوکی خۆیەوە کوژراوە.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە بە ناوی (ز،ج،س) لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکراوە.

 

دەربارەی ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە گووتی، دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێئەنجامدراوە.

14 ئاب 2025 23:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025